هه‌ولێر: مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ رۆماننوسی به‌ توانا مامۆستا عه‌زیز مه‌لا ره‌ش

هه‌ولێر: مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ رۆماننوسی به‌ توانا مامۆستا عه‌زیز مه‌لا ره‌ش


ئەمڕۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 به‌ نوێنه‌رایه‌تی پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو" هه‌ریه‌ك له‌ نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائمقامی قه‌زای ناوه‌ندو فه‌رهه‌نگ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری رۆشنبیری و هونه‌ری" له‌ هۆتێل كاپیتۆڵ به‌شداریان له‌ مه‌راسیمی رێزلێنان له‌ رۆماننوسی به‌ توانا مامۆستا عه‌زیز مه‌لا ره‌ش كرد" كه‌ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌یی كه‌ریمی عه‌له‌كه‌ رێكخرابوو.
لەو مەراسیمەدا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌نووسه‌رو رۆشنبیران، مامۆستایانی زانكۆ، هونه‌رمه‌ندو ئه‌ده‌بدۆستان، ئاماده‌ی بوون.
له‌ وته‌یه‌كدا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائمقامی قه‌زای ناوه‌ند وێرای پێشکەشکردنی پیرۆزبایی ب
پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ مامۆستا عه‌زیز مه‌لا ره‌ش نموونه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ته‌ له‌ جیهانی رۆماننوسی كوردیدا" به‌جۆرێك خودان قه‌ڵه‌مێكی ناوازه‌و بیرو رایه‌كی جێگیره‌ له‌ رێبازی رۆماننووسی"
هه‌میشه‌ وه‌ك سه‌ربازی ون بایه‌خی به‌زمان و ئه‌ده‌ب و مێژووی كۆمه‌ڵایه‌تی داوه‌،
بۆیه‌ هه‌مووان قه‌رزارباری مامۆستاین به‌هۆی ئه‌و خزمه‌ته‌ زۆره‌ی كه‌ پێشكه‌شی دنیای ئه‌ده‌بی كوردی كردووه‌.