هه‌ولێر: به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ڕێزدار مه‌سرور بارزانی دیداری هەولێر بۆ یادی شاعیران،: هەژارو هێمن و هێدی بەرێوەچوو…

هه‌ولێر: به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ڕێزدار مه‌سرور بارزانی دیداری هەولێر بۆ یادی شاعیران،: هەژارو هێمن و هێدی بەرێوەچوو…



ئێوارەی ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 18-3-2023 بە نوێنەرایەتی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی تێکۆشەری دێرین مامۆستا موحسین دزەیی و مەلا مستەفا مەسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان و رۆشنبیرو نوسەرو شاعیران و کەس و کاری هەر سێ شاعیر، دیداری هەولێر بۆ یادی شاعیرانی نیشتیمان ( هەژارو هێمن و هێدی) سازکرا، کە لە لایەن یەکێتی نووسەرانی کورد- لقی هەولێر بە هاوکاری رێکخراوی پەرەپێدانی کاری راگەیاندن لە هۆڵی مامۆستا سەعد رێکخرابوو…
لەو ئێوارە دیدارەدا لەپاڵ وەبیر هێنانەوەی خەبات و کاروان و سەرگوزشتەو ژیانی پڕ لە چەرمەسەری و ژیانی کوردایەتی هەرسێ شاعیر، هەروەها نمایش کردنی وێستگەی خەباتی پارتایەتی و سیاسی و ژیان و بەرهەمی شیعریان، چەندین کاری هونەری رەسەن پێشکەشکرا…
هەر لەو مەراسیمەدا پارێزگاری هەولێر بە ناوی رێزدار سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتەیەکی پێشکەشکردو تێدا بەهای بەرزی شیعرو بابەتی وێژەیی هەر سێ شاعیری مەزنی کورد هەژارو هێمن و هێدی شیکردەوە، لە پاڵ ئەوەشدا بە نمونەیی شیعری زیندوو جەختی لە تواناو بلیمەتی و کوردپەروەری شاعیرانی نەمر کرد، کە قوربانیدانی سەختی ئەوان بوو گەلی کوردی بە قۆناغی ئەمرۆ گەیاند کە خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی کوردستانە …
لە کۆتایشدا لە لایەن مامۆستا موحسین دزەیی و مەلا مستەفا مەسعود بارزانی خەڵاتی رێزلێنان پێشکەشی کەس و کارو ماڵباتی شاعیران کرا…