به به‌شداری سه‌رۆك بارزانی، ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
ئێواره‌ی دووشەممە 2023.3.20، به به‌شداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و کونسول و نوێنەری وڵاتان و چین و توێژەکان و پێکهاتەکان، لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان ئاهه‌نگی نه‌ورۆز و سه‌ری ساڵی كوردی له پاركی شانه‌ده‌ر به‌ڕێوه‌چوو.
لە ئاهەنگەکەدا سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ ژمارەیەک منداڵی شەهیدان ئاگری مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزی داگیرساند.
ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە وتارێکدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز پیرۆزبایی لە جەنابی سەرۆک بارزانی و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کورستانیان کرد.