سێیەمین فیستیڤاڵی کەلەپووری سریانی
ئەمڕۆ سێشەممە 2023.4.11، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و پاتریاک و ئانۆ جەوهەر، وەزیرى گواستنەوە و گەیاندن و ئایدن مەعروف، وەزیرى هەریم بۆ کاروبارى پێکهاتەکان و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2ى پارتى و ئاریان سلاح الدین، بریکارى وەزارەتى رۆشنبیرى و قائیمقامى عەنکاوە و ژمارەیەک لە ئەندامانى پەرلەمانى کوردستان و پیاوانى ئاینى و جەماوەرێکى زۆر، لە عەنکاوا لەلاین بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ڕۆشنبیرى و هونەرى سریانى، سێیەمین فیستڤاڵی کەلەپووری سریانی بەڕێوەچوو.
دواى کردنەوەى فیستیڤاڵەکە و بەسەرکردنەوەى بەشەکانى، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەست خۆشى لەسەرپەرشتیاران و بەشداربووانى فیستڤالەکە و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
جێگەى باسە، فیستیڤاڵەکە چەندین چالاکی جۆراوجۆری لەخۆگرتبوو کە بریتیی بوو لە نمایشکردنی کاری دەستی، دروستکردنی خواردن، جلوبەرگی تایبەت بە پێکھاتەکان و چەندین شێوازی ھەڵپەرکێکردن.