پیرۆزە لە هەولێر.. گەیشتن بە پلەی دەیەمی خولی نایابی عێراق
پیرۆزە لە هەولێر..
گەیشتن بە پلەی دەیەمی خولی نایابی عێراق
رۆژی 2023.4.30، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و وەرزشوانان و وەرزش دۆستان و ژمارەیەکی زۆری هاندەران، لەیاریگای شەهید فەڕەنسۆ هەریری لە گەڕی بیست و شەشەمی خولی نایابی عێراق یاری نێوان هەولێر و دیوانیە بەڕێوەچوو.
لە یارییەکی بەهێزدا لە نێوان هەردوو یانە، هەولێر توانی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لە دیوانییە بباتەوە، بەو ئەنجامەش هەولێر گەیشتە پلەی دەیەمی خولی نایابی عێراق.