پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە پەرلەمانتارێکى عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە پەرلەمانتارێکى عێراق کرد

پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە پەرلەمانتارێکى عێراق کرد

ئەمرۆ سێشممە 2023.5.16، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە محمود حسێن ئەلقەیسى، پەرلەمانتارى عێراق و شاندێکى یاوەرى کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى گەیاندنى پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر و خزمەتکردنی زیاترى هاوڵاتییان کرا و جەخت لە پەرەپێدانى زیاترى پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گرتنەبەری ڕێگەی لێكتێگەییشتن و هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكان کرایەوە.