پارێزگاری ھەولێر .. پێشوازی لە یاریزانە دێرینەکانى هەولێرکرد، کە لە وڵاتى تورکیا جامى پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانەیان بەدەستهێنا

پارێزگاری ھەولێر .. پێشوازی لە یاریزانە دێرینەکانى هەولێرکرد، کە لە وڵاتى تورکیا جامى پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانەیان بەدەستهێنا

پارێزگاری ھەولێر ..
پێشوازی لە یاریزانە دێرینەکانى هەولێرکرد، کە لە وڵاتى تورکیا جامى پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستانەیان بەدەستهێنا

ئەمڕۆ چوارشەممە 2023.5.17، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە یاریزانە دێرینەکانى هەولێر کرد کە لە وڵاتى تورکیا بەشداربوون لە پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستان و توانیان ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و جامى پاڵەوانیەتییەکە بەدەست بهێنن.

لە دیدارەکەدا، کە نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند ئامادەى بوو، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشی لە یاریزانە دێرینەکانى شاری هەولێر کرد کە توانیان وەک هەولێر لە نێوان 23 یانەى شارەکانى ترى تورکیا ئاستێکی بەرز پێشکەش بکەن و جگە لە نازناو و جامى پاڵەوانیەتیەکە، خەڵاتى باشترین یاریزان و گۆڵپارێزى پاڵەوانییەتیەکەش بەدەست بهێنن.

جێگەی باسە، پاڵەوانیەتى ماستەرى دۆستان ساڵانە لە شارى ئەنتاڵیاى وڵاتى تورکیا بۆ یاریزانە دێرینەکان بە بەشدارى زیاتر لە 20 یانەى جیاجیاى شارەکانى تورکیا و وڵاتانى ئەوروپایى ڕۆژهەڵات بەڕێوەدەچێت، ئەمساڵیش یاریزانە دێرینەکانى هەولێر کە بۆ دووەم جار بوو بەشداربن لەو پاڵەوانیەتییە توانیایان جامى پاڵەوانیەتییەکە بەدەستبهێنن و پارساڵیش پلەى چوارەمیان بەدەستهێنا.