تیرو پشک بۆ گوندی ڕەشکین کرا

تیرو پشک بۆ گوندی ڕەشکین کرا

تیرو پشک بۆ گوندی ڕەشکین کرا

لە سەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی هاوڵاتیانی دانیشتووی گوندی ڕەشکین، تیروپشک بۆ دانیشتوانی گوندەکە کرا بۆ قەرەبوو کردنەوەیان بە پێدانی زەوی لە کەرتی 32 و ناوچەی تەرمیناڵ، کە لە شوێنی ئەوان دەستدەکرێت بە پڕۆژەی دروستکردنی دووسایدی بەستنەوەی هەردوو شەقامی 100م و 120م و دروستکردنی پارکێک بەناوی ڕەشکین، بەمەبەستی زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لەشاری هەولێر.