پارێزگاری هه‌ولێر گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌كات
پارێزگاری هه‌ولێر گفتوگۆ ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان ده‌كات
ئەمڕۆ چوار شەممە 2023.5.24، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، به ئاماده‌بوونی مه‌سعود كاره‌ش جێگری پارێزگا" پێشوازیان له شاندێكی رێكخراوی (رلیف ئینته‌ر ناشنال ئۆرگانیزه‌یشن) كرد كه به‌یاوه‌ری دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی دیوانی پارێزگایان كرد.
له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا وێرای به‌خێرهێنانیان له‌لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه"دكتۆر عه‌لی ره‌شید سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ئاماژه‌ی به بیرۆكه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه كرد كه له‌په‌ڕله‌مانی عێراقی له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه‌وه ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان تاوتوێ كرا.
هه‌روه‌ها به‌ناوی شانده‌كه‌وه مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ پارێزگار خسته روو" كه هه‌ڵهێنجانی ئه‌نجامی ئه‌و كۆنفرانسه بووه" به‌وه‌ی له ساڵی داهاتوودا سێ ۆرگ شۆپ له هه‌ولێرو به‌غداو به‌سرا ده‌رباره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واو كاریگه‌ریه‌كانی له‌سه‌ر ئاسایشی هاوڵاتیان ئه‌نجام بدرێ و دواتر ئه‌نجامی هه‌رسێ ۆرگ شۆپه‌كان گه‌ڵاله بكرێ و له‌په‌رله‌مانی عێراقی بخرێته روو" تاوه‌كو وه‌ك پرێكی جیدی كاری له‌سه‌ر بكرێ و بریاری له هه‌مبه‌ردا وه‌ربگیرێ.
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه پارێزگارى هەولێرو جێگری پارێزگاری هه‌ولێر" بیرۆكه‌كه‌یانی به‌لاوه بایه‌خدارو په‌سند بوو" بۆیه هه‌موو ئاماده‌باشییه‌كیان بۆ سه‌رخستنی به‌رێوه‌چوونی ئه‌و ۆرگ شۆپانه نیشاندا" كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئاسایشی هاوڵاتیاندایه .
شایه‌نی باسه رێكخراوی ناوبراو باره‌گای سه‌ره‌كیان له ئه‌مریكایه‌و چه‌ندین لق و به‌شیان له وڵاتانی ئه‌وروپادا هه‌یه.