پارێزگاری هەولێر، دوا قۆناغی پڕۆژەی قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییهكانى گەرەکی نازنازى بەسەرکردەوە
ئەمڕۆ شەممە 2023.6.3 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، بهیاوهری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سهرۆكی شارهوانی ههولێر، دوا قۆناغی پرۆژەی قیڕتاوکردنی بەشێک له شەقامە ناوخۆییهكانى گەرەکی نازنازى بەسەرکردەوە، کەپێکهاتووە لە 5,130م2.
پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئهندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دهستخۆشى له ئهندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد كه بهڕێكوپێكى كارهكانیان ئهنجامداوه و ئێستا گهیشتوون به دوا قۆناغی قیڕتاوکردنی تەواوی شەقامە ناوخۆییەکانی گەڕەکەکە.