پارێزگاری هه‌ولێر: پێشوازیكردن له باڵیۆزی سوید لە عێراق
پارێزگاری هه‌ولێر: پێشوازیكردن له باڵیۆزی سوید لە عێراق
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 5_6_2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له دیوانی پارێزگا" پێشوازی له جێسیكا سڤاردسترۆم باڵیۆزی سوید لە عێراق کرد.
پارێزگاری هه‌ولێر وێرای به‌خێرهێنانی گه‌رمی باڵیۆزی سوید لە عێراق" كه پێشتریش ئه‌زموونی هه‌بووه له هه‌رێمی كوردستان" تیشكی خسته ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان وڵاتی سوید هه‌یه" كه رۆژگارێك وه‌ك فریادره‌س ده‌رگایان بۆ په‌ناهه‌نده كورده‌كان كردبووه‌وه.
پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه كه سوید له چه‌ندین وێستگه‌ی هه‌ستیار پاڵپشتی له هه‌رێمی كوردستان كردووه" وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دژی به جه‌نگی تیرۆرستانی داعش نواندی" بۆیه دۆستایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سوید تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه.
لە دیدارەکەدا پارێزگاری هه‌ولێر و باڵیۆزی سوید لە عێراق گفتوگۆیان لەبارەی هه‌ڵومه‌رجی ئابووری هه‌رێمی كوردستان به گشتی و حکومەتی فیدراڵ به‌تایبه‌تی كرد و له‌م رووه‌وه گرنگی و پێویستیی ڕێزگرتن لە ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا و دابینکردنی ماف و شایستە دارایی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتکرایەوە.
ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه ته‌رخان كرا بۆ بواری وه‌به‌رهێنانی كۆمپانیاكان له هه‌رێمی كوردستان له‌م رووه‌وه باڵیۆزی سوید خواستی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا بۆ به‌شداریكردن له‌و پرۆسه‌یه و دووپاتیكرده‌وه كه سه‌قامگیری بواری ئه‌منی مایه‌ی خۆشحاڵیه" به‌جۆرێك سەرباری كێشه و ئاستەنگەکان، خۆشبەختانە پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان و هەولێر بەتایبەتی بەردەوامە.