پارێزگاری دیوانیه‌: هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌

پارێزگاری دیوانیه‌: هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌

پارێزگاری دیوانیه‌: هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكه‌وتی 7_6_2023، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ دیوانی پارێزگا پێشوازی له‌ زوهێر شه‌علان پارێزگاری دیوانیه‌ كرد.
له‌دیداره‌كه‌دا پارێزگاری دیوانیه‌ خۆشحاڵی ده‌ربڕی به‌وه‌ی له‌ هه‌ر سه‌ردانێكیاندا گۆڕانكاری گه‌وره‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌دی ده‌كه‌ن و دیمه‌نی نوێ ده‌بینن" به‌ تایبه‌تی له‌ رێگاو بان و بونیادنان و وه‌به‌رهێنان" ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ دێ كه‌ هه‌ولێر وه‌ك هه‌میشه‌ شارێكی زیندووه‌و جیدیه‌تی تێدایه‌" له‌و روانگه‌یه‌وه‌ پێشكه‌وتنی ئه‌م شاره‌ به‌ پێشكه‌وتنی خۆمان ده‌زانین و به‌لامانیشه‌وه‌ مه‌به‌سته‌ ئه‌و ته‌جروبه‌یه‌ بگوازینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ وه‌به‌رهێنه‌رانی كورد جێگه‌ی متمانه‌ن و حه‌ز ده‌كه‌ین ئه‌وان له‌م سێكته‌رانه‌ هاوكارمان بن و له‌ ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ی دیوانیه‌ هاوبه‌شمان بن .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ شاری هه‌ولێر شاری هه‌موو هاوڵاتیانه‌ به‌بێ جیاوازی" ئه‌وه‌ی به‌دی ده‌كرێ به‌رهه‌می متمانه‌ی وه‌به‌رهێنران به‌گشتی و هاوڵاتیانه‌ بەتایبه‌ت به‌دامو ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌باشی پارێزگای ده‌ربڕی بۆ هه‌ر هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌ نێوان هه‌ولێرو دیوانیه‌ ئه‌وه‌ش له‌ پێناو خزمه‌تی گشتی هاوڵاتیانی هه‌ردوو شار .