لە دەشتى هەولێر... فیستیڤاڵى ماست و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بۆ جوتیاران و گوندنشینانى سنوورەکە سازکرا

لە دەشتى هەولێر... فیستیڤاڵى ماست و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بۆ جوتیاران و گوندنشینانى سنوورەکە سازکرا

لە دەشتى هەولێر...
فیستیڤاڵى ماست و بەرهەمە شیرەمەنیەکان بۆ جوتیاران و گوندنشینانى سنوورەکە سازکرا

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.6.7، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و قائیمقامی دەشتی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و جوتیاران و هاوڵاتییانى ناوچەکە، بەرێوەبەرایەتى کشتوکاڵى دەشتى هەولێر، بە مەبەستی پشتگیری کردن لە بەرهەمی خۆماڵی و هاندانی جوتیاران بۆ گرنگی دانی زیاتر بە بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بەتایبەتى ماست کە بەرهەمێکى تایبەتمەندە لە هەولێر، فیستیڤاڵى "ماست و بەرهەمە شیرەمەنیەکان"ى بۆ جوتیاران و گوندنشینانى سنوورەکەى سازکرد.

دواى کردنەوەى پیشانگاى فیستیڤاڵەکە، پارێزگارى هەولێر وێڕاى دەستخۆشى لە سەر پەرشتیاران و بەڕێوەبەرانى، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ جوتیاران و گوندنشینانی بەشداربوو خواست و تەئکیدی لە پاڵپشتی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر كردووه‌ لە پارێزگاریکردن له بەرهەمی خۆماڵی و بە بازاڕکردنی بەرهەمی جوتیاران.