لە هەولێر.. سێیەمین کۆنفرانسى زانستى پزیشکی ئێسک و شکان بەڕێوەچوو

لە هەولێر.. سێیەمین کۆنفرانسى زانستى پزیشکی ئێسک و شکان بەڕێوەچوو

لە هەولێر..
سێیەمین کۆنفرانسى زانستى پزیشکی ئێسک و شکان بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.6.8، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و پزیشک و کارمەندانى تەندروستى، سێیەمین کۆنفرانسى زانستى کۆمەڵەی پزیشکانی ئێسک و شکان لە هەولێری پایتەخت بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمى کردنەوەى کۆنفرانسەکەدا، پارێزگارى هەولێر لەگوتارێکدا وێڕاى دەست خۆشى بۆ ئەنجامدانى ئەو کۆنفرانسە، پاڵپشتى و پشتیوانی پارێزگاى هەولێری بۆ سەرکەوتنى کۆنفرانسەکە دووپاتکردەوە. هەروەها تیشکی خستەسەر ئەوەی مایەی شانازییە هەولێرى پایتەخت لە بوارى تەندروستيدا بۆتە سەنتەرێک بۆ هەرێمى کوردستان و تەواوى شارەکانى ترى عێراق و لە ئاستێکى بەرز خزمەتگوزاریییە پزیشکیەکان لەشارەکەمان پێشکەش دەکرێت.