بەنداوی گۆمەسپان ... لەم نزیکانە تەواو دەبێت
بەنداوی گۆمەسپان ...
لەم نزیکانە تەواو دەبێت
بەنداوی گۆمەسپان لە هەولێر، یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژییە گرنگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بۆ گەشتیاری و بۆ گلدانەوەی ئاو و بۆ كەشوهەوای هەولێر سوودی زۆری هەیە و له نزیكترین ماوهدا كۆتایی پێ دێ و دەبێتە گەورەترین بەنداو لە هەولێر و لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستانیش دوای بەنداوی دوكان و دەربەندیخان دەبێتە سێیەم گەورەترین بەنداو.
تێچووی دروستکردنی (95 ملیار دینارە) بەرزییەکەی 70 مەتر و درێژییەکەشی 512 مەترە و دەتوانێت 115 ملیۆن مەتر سێجا باراناو کۆ بکاتەوە، یەکەمجارە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، کۆنکرێتی جۆری ئارسیسی لە پرۆژەی دروستکردنی بەنداودا بەکار دەهێرێت.
بەنداوی گۆمەسپان بە ڕووبەرەکەی 6 ملیۆن 125 هەزار مەتر دووجایە و لە ئێستادا
شەو و ڕۆژ کار لەپڕۆژەى دروستكردنی ئەم بەنداوە دەکرێت و لەم نزیکانەش تەواو دەبێت و ڕۆڵی زۆری دەبێ لە پاراستنی سامانی ئاو و بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێرزەوی و بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی دەبێت، هەروەها دەبێتە سەرچاوەیەکی گرنگی دابینکردنی ئاوی پاک بۆ هەولێر و کەرتی گەشتیاریی ناوچەکە دەبووژێنێتەوە.