هەولێر..مەراسیمی نوێژی جەژن مزگەوتی جەلیل خەیات

هەولێر..مەراسیمی نوێژی جەژن مزگەوتی جەلیل خەیات

هەولێر..مەراسیمی نوێژی جەژن مزگەوتی جەلیل خەیات

الله اكبر الله اكبر الله اكبر لا إله الا الله الله اكبر الله اكبر والله الحمد

ئەمرۆ چوارشەممە 2023.6.28، بەئامادەبوونی دکتۆر پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، و نەوزاد هادی، راوێژکاری سەرۆکی هەرێم و بەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی هەولێر و بەڕێوەبەری ئەوقافی هەولێر و بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر و بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی پارێزگا ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی قوربان لەمزگەوتی جەلیل خەیات بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە نوێژ خوێنان بەرێوە چوو ..

هاورێ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو بە به‌شداری موسڵمانان مەراسیمی ئەمرۆی نوێژی جەژنیان لە ھەولێری پایتەخت لە مزگەوتی جەلیل خەیات بەرێوەچوو…..

لە گوتاری جەژندا دکتۆر بەشیر حەداد باسی لە حیکمەتی قوربانیکردن کرد و هاوکات رێنمایی شەرعی موسڵمانانی کرد کە قوربانییەکانیان لەسەربڕخانەکان ئەنجام بدەن ئەوەش لە پێناو سەلامەتی خۆیان و دوور بوون لە پەتای خوێن بەربوون …
هه‌روه‌ها داوای کرد موسڵمانان پەند لەو ئامۆژگریانە وەربگرن لە بەر ئەوەی جەژنی قوربان جەژنی قوربانیدانی بەرژەوەندییە تایبەتەکانه‌ لە پێناو بەرژوەندیی گشتیی.

دواتر پارێزگاری هەولێر جەژنە پیرۆزەی لە نوێژخوێنان کردو هیوای خواست جەژن ببێتە مایەی خێر و خۆشی کۆتایی ھاتن بە کێشە و قەیرانەکان، کرانەوەی دەرگای خۆشی و تەبایی و ئاشتی كولتووری تەبایی و رێز لێگرتن و لێبورده‌یی لە ناو خەڵکی بەگشتی و هەولێرییەکان بەتایبەتی بڵاوببێته‌وه‌….