پارێزگارى هەولێر، پەیوەندى بە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی12ی ئامادەیی دەکات
پارێزگارى هەولێر، پەیوەندى بە قوتابییە یەکەمەکانی قۆناغی12ی ئامادەیی دەکات
دواى ڕاگەیاندنى ناوی قوتابییە یەکەمەکانی پۆلى 12ی ئامادەیی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، بەڕێز ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە 2023.7.4 لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنیەوە، پیرۆزبایی لە قوتابیە یەکەمەکانى پۆلى 12ی ئامادەیی ( زانستی-وێژەیی - پیشەیی- ئیسلامی) سنورى پارێزگاى هەولێر کرد، کە بۆ ساڵی خویندنى 2022-2023 لە سەر ئاستی هەرێمى کوردستان ئەم نمرە بەرزانەیان بەدەستهێناوە.
پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لەقوتابیان و دایک و باوکیان، دەستخۆشی لە یەک بە یەکی قوتابیەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە توانیویانە ئەو سەرکەوتنە بەدەستبهێنن.