ریاز : پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئەلراجحی کۆبووەوە
ریاز : پارێزگاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئەلراجحی کۆبووەوە
ئێوارەی چوارشەممە رێکەوتی 5-7-2023 پارێزگاری هەولێر ئومێد خۆشناو شاندی یاوەری سەردانی ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیاکانی ئەلراجحیان لە ریازی پایتەخت کردو لە لایەن ئەحمەد دەخیل سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەلراجحی و دەستەی کارگێری پێشوازی گەرمیان لێکرا…
لە کۆبوەنەوەیەکی هاوبەش ئەحمەد دەخیل سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی ئەلراجحی خۆشحاڵی خۆی و ستافەکەی بە دیداری شاندی پارێزگای هەولێر دەربڕی و هیوای خواست سەردانەکەیان بۆ سعودیا بەرهەمدار بێت و کردنەوەی دەرگای خێر بێت بە رووی هەردوولا، دواتر جەختی لەسەر ناوەرۆکی کۆمپانیای ئەلراجحی بۆ وەبەرهێنان کردەوەو رایگەیاند کەوا کۆمپانیاکانیان لە ژێر ناوی کۆمپانیاکانی (سلیمان ئەلراجحی )یە، کە گەورەترین کۆمپانیایە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و لقی لە چەندین وڵاتانی جیهان هەیە و سەرمایەکەی لەسەرووی ١٦ ملیار دۆلارە و لە زۆربەی سیکتەرەکان کار دەکەن وەک پەروەردەو فیرکردن و گەشت و گوزارو ئای تی و کارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە و بوارەکانی بازرگانی و کشتوکاڵ و عەقارات و وەبەرهێنانی گشتی و پەلەوەرو شیرەمەنی و ئاسایشی خۆڕاك …
کۆمپانیەکانیان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی کار دەکات و چاوی لەوەیە لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بواری جیا حیا چەشنی وڵاتانی جیهان
کار بکات…
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی بە دیداری شاندی کۆمپانیای ئەلراجحی دەربڕی سوپاسی کردن و هیوای خواست لە نزیکترین دەرفەت کۆمپانیاکانی راخحی لە هەرێمی کوردستان ببینن و بە پێی بەرنامەو یاسای دەستەی وەبەرهێنان رۆڵی خۆیان لە بوژاندنەوەی ژێرخانی کوردستان ببینن، بە تایبەتی لە سایەی ئەو ئاسانکاریانەی دەستەی وەبەرهێنان خستویەتیە روو…
وەك هەولێری پایتەختیش ئارەزوو دەکەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعودیا فراوانتر بکەین و بە هەردووك لامان ئایندەی ئەو پەیوەندیانە پتەوتر بکەین…
شایەنی باسە هەریەك لە مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێرو شێخ مەحمود بەرێوربەری کارگێری کۆمپانیای کارو دکتۆر عەبدولئیلاه وەزیری پێشوی کشتوکاڵی عێراق و ئاری ئەحمەد بەرێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان و زەردەشت عەبدولخالق بەرێوەبەری ئاوی هەولێرو رێکان محەمەد زەکی بەرێوەبەری پەیوەندییەکان و سابیر حوسێن بەرێوەبەری راگەیاندن و بشار موشیر ئاغاو دکتۆر سیراجەدین پیاوانی کار یاوەری پارێزگاری هەولێر بوون…