هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌و پاكراگرتنی شار
هه‌ولێر: هه‌ڵمه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌و پاكراگرتنی شار
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 11- 7-2023 بەئامادەبوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێرو نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو سەرۆکی شارەوا نی هەولێرو به‌رێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی هه‌ولێر به‌رێوه‌به‌ری خزمه‌تگوزاری ژینگه پارێزی هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی یه‌ك" له‌به‌رده‌م چایخانه‌ی كه‌لتووری مه‌چكۆ ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تی خاوێن كردنه‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر كرد‌و دواتریش روویان له خاوێن كردنه‌وه‌ی كۆڵانه‌كانی قه‌یسه‌ری كرد له وته‌یه‌كیشدا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن دووپاتیكرده‌وه كه پرۆسه‌ی پاكراگرتنی شار ئه‌ركی هه‌موو هاونیشتیمانیه‌كه و به‌شێكه له‌و رێنماییانه‌ی هه‌موو داب و نه‌ریت و كه‌لتووره‌كان له‌سه‌ری كۆكن" بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ته‌نها په‌یوه‌ست نه‌كرێت به رۆژو بۆنه‌یه‌كی دیاری كرا‌و" به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌كی رۆژانه‌ی گشتگیر‌و ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌موو تاكێك بێت .....