هه‌ولێر: كه‌وتنه‌كاری سیستەمی پاسەپۆڕتی ئەلیکترۆنی
هه‌ولێر: كه‌وتنه‌كاری سیستەمی پاسەپۆڕتی ئەلیکترۆنی
به‌ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێرو هێمن قادر جێگری پارێزگار" له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆڕتی هه‌ولێر سیستەمی نوێی پاسپۆڕت کەوتە بواری جێبەجێکردنەوەو لە ئەمڕۆ بەدواوە دەبێتە سیستەمی ئەلیکترۆنی…..
له‌م باره‌وه پارێزگاری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی پراكتیكی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی سیسته‌مه نوێیه‌كه‌ی پاسه‌پۆڕتی به‌سه‌ر كرده‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن روونی كرده‌وه كه‌وا سیستەمەکە راستەوخۆ بەستراوەتەوە بە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراقەوە، واته ئەو مامەڵانەی لە سیستەمەکە ره‌وانه دەکرێن و راستەوخۆ دەچێتە سیستەمی گشتی پاسپۆرتی عێراق و دواتر پاسپۆڕتەکەیان بۆ دێتەوە" دوووپاتیشیكرده‌وه كه ره‌نگه سه‌ره‌تا له‌به‌ر لۆدی زۆری سه‌ر به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆڕتی هه‌ولێر جۆره‌ێك له قه‌ره‌بالغی په‌یدا بیت" به‌ڵام وه‌ك به‌رێوه‌به‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پاسه‌پۆڕتی هه‌ولێر جه‌ختی له‌سه‌ر كرده‌وه میكانیزمی گونجاویان دیاری كردووه بۆ ئه‌وه‌ی لۆده‌كانی سه‌ر ئه‌و سیسته‌مه نوێیه وه‌ك پێویست به‌رێوه بچێت و كاری هاوڵاتیان به ئاسانی رایی بكرێ...
پارێزگاری هه‌ولێر تاكیدی كرده‌وه كه‌وا پاسپۆڕتە نوێیەکە پێشکەوتووە و کوالێتی زۆر بەرزە، تەزویر كردنی ئه‌سته‌مه و کەس ناتوانێ لەجیاتی کەس بەکاری بهێنێت....