هەولێر: دیداری هونەری و رۆشنبیری ئەزمەر

هەولێر: دیداری هونەری و رۆشنبیری ئەزمەر

هەولێر: دیداری هونەری و رۆشنبیری ئەزمەر

رۆژی یەکشەممه‌ رێكه‌وتی 16-7-2023 به‌ ئاماده‌بوونی (ئومێد خۆشناو) پارێزگاری هه‌ولێرو (هێمن قادر )جێگری پارێزگارو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و رۆشنبیرانی کوردو شارەکانی ناوەراست و خوارووی عێراق دووەمین دیداری ڕۆشنبیری و هونەری ئەزمەڕ بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و بەڕێــوەبەرایـەتی هــونــەری شێــوەکــاری و لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لە گەلەری میدیا بەرێوەچوو ماوەی چوار ڕۆژیش بەردەوام دەبێت.
دیدارە ڕۆشنبیری و هونەرییەکە چەند هونەرێکی جیاواز لە شێوەکاری و گۆرانی و شانۆ و پەیکەرتاشی لەخۆوە دەگرێت، ئامانجیش لە بەڕێوەچوونی دیدارەکەدا نزیکبوونەوە و گرێدانی ژووانێکی هونەرییە لە نێوان هونەرمەندانی کورد و عەرەب و گەڵاڵەکردنی چەند پڕۆژەیەکی هونەریی هاوبەشە، کە زەمینە خۆشکەرە بۆ کاری پێکەوەیی و بەرز ڕاگرتن و داهێنان لە بوارە هونەرییەکاندا.
جێگـەی باسـە، دیـدارەکـە بــە سـەرپـەرشـتی هـەریـەک لە (رەنـا ئـەحمـەد و سـەعـــد مەحمــود) و بە هـەمـاهـەنگی لـەگـەڵ (هیوا سوعاد) سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان و (ئــازاد لـەشـکــری) بـەڕێـوەبـەری هـونەری شـێـوەکـاری هـەولێـر بەڕێوەچوو…..