لە ژێرچاودێری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، بەردی بناغەی دروستکردنی بنکەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) لە گەڕەکى بەختيارى داندرا

ئەمڕۆ دووشەممە 2023.7.17، لە ژێر چاودێری ڕێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ئامادەبوونی د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و زەعیم عەلى و سەربەست لەزگین، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی پارتى و د.عەبدوالله مەلا وەیسى، سەرۆکى یەکێتى زانایانى ئاینى ئیسلامى کوردستان و موسا ئەحمەد، سەرۆکى دەزگاى خێرخوازى بارزانى و بڵند ئیسماعیل، بەرپرسى لقى2ى پارتى و مەسعود کاڕەش، جێگرى پارێزگار و د.مەعاف کەریم، بەڕێوەبەرى گشتیى دیوانى وەزارەتى تەندروستى و د.دلۆڤان محمەد، بەڕێوەبەرى گشتیى تەندروستی هەولێر و ژمارەیەکى دیکە لە بەڕێوەبەرانى فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى شارى هەولێر، لە گەڕەکى بەختیارى شارى هەولێر ڕێورەسمی دانانی بەردی بناغەى بنکەی تەندروستی خێرخوازی (حاجی زولێخا) بەڕێوەچوو، کە لەلایەن خانەوادەی خوالێخۆشبێت (فاروق حەسەن نانەکەلی) دروستدەکرێت.

پارێزگارى هەولێر، لە وتارێکدا، وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گەڕەکە کە، دەستخۆشى لە خانەوادەی خوالێخۆشبێت (فاروق حەسەن نانەکەلی) کرد بۆ بە دروستکردنى ئەم بنکە تەندروستییە لەجۆرى B، هەروەها دەستخۆشى لە سەرجەم خێرخوازانى شارى هەولێر کرد، کە هاوتەریب لەگەڵ پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەکو هەولێر و خەڵکى هەولێر هەمیشە پێشەنگ بوونە لە کارى خێرخوازى و مرۆییدا و گووتى، "شانازیان پێ دەکەین".