هەولێر : بەرێوەچوونی سێهەمین فیستیڤاڵی کلتووری کۆریا

هەولێر : بەرێوەچوونی سێهەمین فیستیڤاڵی کلتووری کۆریا

هەولێر : بەرێوەچوونی سێهەمین فیستیڤاڵی کلتووری کۆریا

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 25-7-2023 سێهەمین فیستیڤاڵی کلتووری کۆنسلخانەی کۆریا لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوەچوو. ….
لەو فیستیڤاڵەدا کە هێمن هەرامی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو ئاریان سەلاحەددین بریکاری وەزارتی رۆشنبیری و کونسلی گشتی کۆریاو ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندو نوسەران ئامادەیی بوون …
لە رێ و رەسمی فێستیڤاڵەکەدا نمایشی جۆراوجۆری کلتووری بەشداربووانی لەخۆگرتبوو، لە سەماکردن و نمایشی جلوبەرگو باسی چیرۆکی سەرکەوتنی کۆریای باشوور …

هەر لەو میانەدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە وتەیەکدا دووپاتیکردەوە کەوا جێگەی شانازیە کۆریای باشوور، زۆرترین کاری خزمەتگوزاری پەروەدەیی و رۆشنبیری و پەرەپێدانی مرۆیی و کلتووری چالاکییەکانی خۆی لە کوردستان بەگشتی و هەولێری پایتەخت بە تایبەتی ئەنجامداوە ….
شایەنی ئاماژە بۆکردنە کۆریای باشوور لە ساڵی 2016ـەوە نوێنەرایەتی لە هەرێمی کوردستان بۆ کۆنسوڵخانەی گشتی بەرزکردۆتەوە …