لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، مێزی یادەوەری و دیکۆمێنتی یاریزان و راهێنەری وەرزشی شاری هەولێر مەزۆ لەشکری کرایەوە
لە ژێرچاودێری پارێزگاری هەولێر، مێزی یادەوەری و دیکۆمێنتی یاریزان و راهێنەری وەرزشی شاری هەولێر مەزۆ لەشکری کرایەوە
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممه 2023.7.25، لەژێرچاودێری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی ئاری نانەکەلی، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێری پارتی و هاوڕێیان و یاریزانانی دێرین و خانەوادەکەی، مێزی یادەوەری و دیکۆمێنتی یاریزان و راهێنەری وەرزشی شاری هەولێر خوالێخۆشبوو "مەزۆ لەشکری" لە موزەخانەی پەروەردەیی کرایەوە.
جێگەی باسە، مزۆ لەشکری لە شەستەکانی سەدەی رابردوو خولیای وەرزشی زۆرانبازی و گۆڕەپان و مەیدان و پایسکیلسواری بووە و لەم بوارانەدا وەک یاریزان و راهێنەر ناوبانگی دەرکردووە و لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو قوتابی قوتابخانەی ئەربیل ئولا بووە.