لە هەولێر... بەرگى یەکەمى دیوانى شاعیر دیار هەڵبجەیى ناسێنرا

لە هەولێر... بەرگى یەکەمى دیوانى شاعیر دیار هەڵبجەیى ناسێنرا

لە هەولێر...
بەرگى یەکەمى دیوانى شاعیر دیار هەڵبجەیى ناسێنرا

ئێوارەى چوارشەممە 2023.6.26، لە ژێرچاودێرى و ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ژمارەیەکى تر لە ڕۆشنبیران و نووسەران و هونەرمەندانی شاری هەولێرو سلێمانی و هەڵەبجە، سەنتەرى ڕۆشنبیرى خەون بە هاوکارى ڕێکخراوى دۆستانى هەڵبجە و سەنتەرى ئاڵا ڕێورەسمێکى بۆ ناساندنى بەرگى یەکەمى دیوانى شاعیر دیار هەڵبجەیى سازدا.
لە ڕێورەسمەکەدا، دواى خوێندنەوەى چەند کۆپڵە شیعرێك و وتارو ناساندنی کتێب و پێشکەشکردنى چەند پارچە مۆزیک و گۆرانییەک لەلایەن ژمارەیەک هونەرمەندان…
پارێزگارى هەولێر وێراى بەخشینی تابلۆی رێزلێنان بە دیار هەڵەبجەیی، دەستخۆشى لە شاعیر کرد و هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواست ..