له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌ت هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان" و جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و رێنمایه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان" له‌دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو"
له‌پێناو زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی شاری هه‌ولێر به‌تایبه‌ت هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كان" و جێبه‌جێكردنی فه‌رمان و رێنمایه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان" له‌دیوانی پارێزگای هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان به‌ڕێوه‌چوو"
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27ـی ته‌مموزی 2023)، له دیوانی پارێزگای هه‌ولێر، به سه‌رپه‌رشتی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و ئاماده‌بوونی جێگرانی پارێزگاری هه‌ولێر، و یاریده‌ده‌ری پارێزگاری هه‌ولێر، و به‌رێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و قایمقامی قه‌زای ناوه‌ند، و به‌رێوه‌به‌ری گشتی شاره‌وانییه‌كان و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر،و به‌رێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵ و به‌رێوه‌به‌ری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و سه‌رجه‌م قائیمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان و به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چوو:
یه‌كه‌م: چاره‌سه‌ر گرفتی زه‌وییه سندووقییه‌كان له سنووری شاری هه‌ولێر.
دووه‌م: چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سنووری نێو حه‌ره‌می گونده‌كان و دیاریكردنی رێگری و ئاسته‌نگه یاسایی و ئیدارییه‌كانی به‌رده‌میان.
سێیه‌م: پرسی نووژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوو و كێشه و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بابه‌ته گشتیانه.
چواره‌م: جێبه‌جێكردنی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌باره‌ی گۆڕینی كارتی زه‌وییه‌كان به سه‌نه‌د.
سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر به‌ناوی خۆی و ئاماده‌بووانه‌وه به‌خێرهاتنی وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری شاره‌وانی كرد‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌جیندای كۆبوونه‌وه‌كه كرده‌وه كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سوودمه‌ندبوونی هاوڵاتیانی هه‌ژارو كه‌مده‌رامه‌ته‌كانه" ئه‌وه‌ش له‌ژێر رینماییه‌كانی رێزدار سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به‌بایه‌خه‌وه تاكیدی له‌سه‌ر ئه‌م پرسه كردۆته‌وه" بۆ زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێرو هه‌ڵوه‌سته كردن له‌سه‌ر داخوازی و كێشه‌كانیان و دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی چاره‌سه‌ركردنیان" به‌جۆرێك له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌ژاراندا بشكێته‌وه...
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، پێویسته گرفت و ئاریشه‌كانی به‌رده‌م هاووڵاتییانی كه‌مده‌رامه‌ت كه‌مبكرێته‌وه و گله‌ییه‌كانییان رێگه‌چاره‌سه‌ری گونجاوی بۆ بدۆزرێته‌وه...
گوتیشی: ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌باره‌یه‌وه كۆبووینه‌وه، به یاسا له‌لایه‌ن به‌رێز سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانییه‌وه ده‌رچوون، پێویسته وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن و چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و گرفت و ئاڵنگارییه‌ی به‌رده‌م ئه‌و رێنماییانه بكرێت.
وه‌زیری ناوخۆ هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ده‌بێت لایه‌نه جێبه‌جێكاره‌كانی ده‌وڵه‌ت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانی هاووڵاتییان بن، بۆیه ده‌بێت ئالییه‌تێك بۆ لابردنی له‌مپه‌ره‌كان بدۆزرێته‌وه.
وه‌زیری ناوخۆی باسی له‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی كه بۆ ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌پێناویاندا كۆبووینه‌وه، ده‌بێت وه‌ك خۆیان جێبه‌جێ بكرێن. ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، كه‌وا فه‌لسه‌فه‌ی ئیداره‌دانی حكومه‌ت، به پله‌ی یه‌كه‌م خزمه‌تكردنی هاووڵاتییانه به‌گشتی .
دواتر ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئامانج له‌و كۆبوونه‌وه‌یه خزمه‌تكردنی زیاتری هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانه، هه‌روه‌ها به‌دواداچوونه بۆ ئه‌و بڕیار و رێنماییانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه و بۆ خزمه‌تی چینی هه‌ژاران و هاووڵاتیانه به گشتی ده‌ركراون.
ساسان عه‌ونی باسی له‌وه‌شكرد، نه‌بوونی رێنمایی پێویست بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كان، ده‌بێته هۆی دروستبوونی رۆتینی زۆر، ئه‌ركی هه‌موومانه رۆتین كه‌متر بكه‌ینه‌وه و هه‌ماهه‌نگی پته‌و له‌نێوان فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت دروست بكه‌ین.
دواتر له رێگه‌ی گفتوگۆیه‌كی كراوه، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، تیشكیان خسته سه‌ر هه‌موو ئه‌و گرفت و ئارێشه یاسایی و ئیدارییانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كان، بیروراش له‌سه‌ر شێوازی مامه‌له‌كردن له‌گه‌ل رێنمایی و یاساكان و ئالیه‌تی جێبه‌جێكردنیان كرا‌و ئه‌لته‌رناتیڤیش بۆ ئه‌و كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوانه پێشنیاز كرا تاوه‌كو زۆرترین هاوڵاتی تێدا سوودمه‌ندبن" كۆبوونه‌وه‌كه‌ش به كۆمه‌لێك ده‌ره‌نجام وخاڵی جه‌وهه‌ری و رێنمایی نوێ و كۆنووسێكی گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ری پرسگه‌لیه‌كان كۆتایی پێهات ...