کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەربوو، هەموو ئەوانەشی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت

کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەربوو، هەموو ئەوانەشی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت

کێشەی جووتیارانی هەولێر چارەسەربوو، هەموو ئەوانەشی کەمتەرخەم بوونە ئیجرائاتیان لەگەڵ دەکرێت

کارگەی داسی سەر بە کۆمپانیا خۆشناو، کە گەنمی جووتیارانی هەولێری وەرگرتووە؛ هەموو ئامادەکارییەکی ژمێریاریی کردووە بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی جووتیاران دابەش بکات و هەموو ئەو جووتیارانەشی گەنمیان رادەستکردووە، دەتوانن لە ئەمڕۆوە شایستە داراییەکانیان له‌ سایلۆی داس له‌ ناحیه‌ی شه‌مامك، به‌هه‌مان نرخی سایلۆكانی عێراق چه‌كی بانكیان وەربگرن، کە کۆمپانیای ناوبرا توانیویەتی نزیکەی حەوت هەزار و 500 تۆن گەنم وەربگرێت و کێشەی هەموو جووتیارانی چارەسەرکردووە.

ئەو لیژنەیەشی لەلایەن ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەستنیشانکراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیاران، لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا رێکار و رێوشوێنی پێویست لە بەرامبەر هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەبەر کە کەمتەرخەمبوونە لە وەرنەگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکانی هەولێر.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2023.7.27