پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک لاوى خۆبەخش کرد
پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە ژمارەیەک لاوى خۆبەخش کرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2023.9.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لەدیوانى پارێزگا، پێشوازى لە ژمارەیەک لاوى خۆبەخش کرد، کە لەماوەى ڕابردوودا لەڕێگەى پارێزگاى هەولێر بەخۆبەخشى جگە لە نوێژەنکردنەوە و خاوين کردنەوەى چەند قوتابخانەیەک بەشداریانکردووە لە هەڵمەتى خاوێنکردنەوەی مەنهۆل و ئاووەرگرەکانى شار.
لە دیدارەکەدا کە ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگاش ئامادەی بوو، پارێزگارى هەولێر وێراى دەست خۆشى، هیواى سەرکەوتن و بەردەوامى بۆ خواستن و سوپاس و پێزانینى پارێزگاى لەبەرامبەر کارەکانیان پێشکەش کردن.