پارێزگاری هەولێر، سەردانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی کرد

پارێزگاری هەولێر، سەردانی جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2023.7.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە ماڵەکەى خۆى سەردانی (مەلا جەلال خەیلانی) جێگری سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانی کرد، کە بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لەسەر رێگای شەقڵاوە – هەولێر، بریندار بووە.

پارێزگارى هەولێڕ لەسەردانەکەیاندا، لە ڕەوشی تەندروستی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوە و گەڕانەوەى بۆ سەر کارەکەی بە تەندروستیەکى زۆر باش بۆ خواست. پاشان لە چۆنیەتى ڕیڕەوى چارەسەرییە پزیشکیەکانى کۆڵییەوە و ئامادەیی هەموو پشتیوانی و هاوکارییەکی نیشاندا بۆ چارەسەرکردنی.