هەولێر…. بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ئاودێری مێژوویی سەنحاریب

هەولێر….  بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ئاودێری مێژوویی سەنحاریب

هەولێر….

بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ئاودێری مێژوویی سەنحاریب

ئەمرۆ شەممە رێکەوتی 14-10-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری مەسعود کارەش جێگری پارێزگارو قائیمقامی پیرمام و بەرێوەبەری ئاودێری هەولێرو بەرێوەبەری شوێنەواری هەولێرو بەرێوەبەری قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و ژمارەیەك لە شارەزایانی ئاودێری و شوێنەوارەکان پڕۆژەی مێژوویی ئاوی سەنحاریب ((كارێزی بەستۆرە ))یان بەسەرکردەوە کە پڕۆژەیەكی ئاودێری هەزاران ساڵ لەمەوبەرە بۆ ئەوەی ئاوی خواردنەوە بگەیەنرێتە دانیشتوانی شاری هەولێر و قەڵای هەولێر……
ئەو پڕۆژەیە لەلایەن پادشا سەنحاریب كە یەكێك بووە لە پادشاكانی دەوڵەتی ئاشووری لەگوندی (قەرەمورتك) ی نزیك بەستۆرە و لەسەر زێی بەستۆرەی نزیك شاری هەولێر دروستكراوە.
لەم بارەوە پارێزگاری هەولێر باسی لە مەبەستی سەردانەکەی کردو جەختی کردەوە کە لە پلاندایە گرنگی تایبەت بەم پرۆژە مێژوویە بدرێ و جگە لە بایەخی ستراتیژییەکەی هاوکات ببێتە شوێنێکی گەشتیاری شاری هەولێر…
هەروەها باسی لە سروشتی پرۆژە دێرینەکەی سەنحاریب کرد کە پڕۆژەکە بریتیە لە رێڕەوێكی گەورەی بەردین لەسەر ئاوی رووبارەكە و دیوارێكی بەردین لە قەدپاڵی گردێكی گوندەكە لەژێریەوە تونێلێكی بۆ كراوە بۆ ئەوەی ئاو بگەیەنێتە شاری هەولێر…
شایەنی وەبیرهێنانە ئه‌م پرۆژه‌یه‌ به‌یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاو داده‌نرێت له‌ عێراق له‌ دووری 55 كم ئاو هێنراوه‌ بـــۆ قه‌ڵای هه‌ولێر ،له‌ سه‌ده‌ی حه‌وته‌می پێش زاین لــه‌ سه‌رده‌می پاشا (سه‌نحاریب )سه‌رده‌می ئاشوریه‌كان (2500-612 پ.ز) .