هەولێر... زیاتر لە (10 هەزار) پارچە زەوی كارت، كارەكانیان تەواوكرا و (تاپۆ)ـیان بۆ دەركراوە

هەولێر... زیاتر لە (10 هەزار) پارچە زەوی كارت، كارەكانیان تەواوكرا و (تاپۆ)ـیان بۆ دەركراوە

هەولێر...
زیاتر لە (10 هەزار) پارچە زەوی كارت، كارەكانیان تەواوكرا و (تاپۆ)ـیان بۆ دەركراوە

لە چوارچێوەی پڕۆسەی تاپۆكردنی زەوییە كارتەكان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی یەكەی گۆڕینی كارتی زەوی بۆ سەنەد بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەر و فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەكان، کە چەند ساڵێكە بەردەوامە و پێشتریش چەند هەزار پارچە زەویەکى دیكە وێنەی تۆماریان بۆ دەركراوە، لە سنووری سەرۆكایەتی و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانیەكانی هەولێر، (10 هەزار و 242) كارتی دیکە لە كارەكانیان تەواو كران و وێنەی تۆمار (تاپۆ)ـیان بۆ دەركراوە و خاوەن زەویەكان دەتوانن لەبەیانیەوە سەردانی فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی شارەوانی بكەن بۆ وەرگرتنی وێنەی تۆماری زەوییەكانیان.

ئەو زەویانەی لە کارتەوە بۆتە تاپۆ بەمشیوەیەیە:-

- (1600) كارت لە كانی قڕژاڵە.

- (220) كارت لە كەرتی 92ـی شاوێس.

- (1800) كارت لە گڕەسۆری نوێ لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.

- (590 ) كارت لە عرب كندی.

- (4332) كارت لە گوندی كۆری.

- (600) كارت لە قەرەچناغە لەناو نەخشەی كەرتی باغمرەشەهاب.

- (1100) كارت لە گەڕەكی قەڵاتی نوێ لە سنووری بنەسڵاوە.