هەولێر.. پڕۆژەیەکی گرنگی پایسکل سواری بەدرێژی (40)کیلۆمەتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن

هەولێر..  پڕۆژەیەکی گرنگی پایسکل سواری بەدرێژی (40)کیلۆمەتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن

هەولێر..
پڕۆژەیەکی گرنگی پایسکل سواری بەدرێژی (40)کیلۆمەتر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردن

پڕۆژەی بایکسۆل (BikeSol)، پڕۆژەیەکی پایسکل سوارییە و لەلایەن نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بیرۆکەکەی داڕێژراوە و لەم نزیکانە لە تەواوی خولگەی شەقامی بازنەیی 120 مەتری هەولێری پایتەخت بەدرێژی (40) کیلۆمەتر جێبەجێدەکرێت.

پڕۆژەکە لە دورگەی ناوەندی شەقامی 120 مەتری کە گونجاوترین شوێنە بۆ ئەنجامدانی، لایەنی تەکنیکی دیزاین کراوە و دوای سەرکەوتنی قۆناغی تاقیکاری بەدرێژی (100)مەتر و داپۆشینی ڕێڕەوەکەی بە سیستەمی وزەی خۆری بە درێژی (200)مەتر، ئێستا ئامادەیە بۆ جێبەجێکردن.

بەتەواوبوونی جگە لەوەی رەهەندی مێژویی و گەشتیاری و ژینگە دۆستی و وەرزشی بۆ هەولێری پایتەخت زیاد دەکات، سوود و خزمەتێکی زۆریش پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی ئارەزووی پایسکل سواریان هەیە، یەکێکی تر لەسوودە گرنگ و بەرچاوەکانی پڕۆژەکە دروستکردنی سێبەری ڕێڕەوەکەیەتی، کە بە درێژی (40) کیلۆمەتر بە پانێلی وزەی خۆر داپۆشراوە و توانای بەرەهەمهێنانی (60) مێگاوات کارەبای دەبێت و بەتۆڕی کارەبای نیشتیمانی دەبەسترێتەوە، کە ئەوەش خزمەتێکی گەورە بە بەرهەمهێنانی کارەبای شارەکەمان دەکات و دۆستی ژینگەیە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2023.10.23