هەولێر … تەواوی هەوڵەکان لە پێناو خزمەتکردنی شاری هەولێر دەخرێتە کار
هەولێر …
تەواوی هەوڵەکان لە پێناو خزمەتکردنی شاری هەولێر دەخرێتە کار
ئێوارەی ئەمرۆ شەممە 20-7-2024 لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی پشتیوان سادق ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر ی ( پ د ك )و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو بەرپرسانی حیزبی و حکومی ، کۆبوونەوەیەکی فراوان بەرێوەچوو..
لە وتەیەکدا د. پشتیوان سادق پڕژایە سەر باسی چەندین تەوەری پەیوەندار بە خزمەتگوزاریە گشتییەکان و لە دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوخۆ و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوا و جەختی لەسەر ڕۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگرتنی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و هێنانە دی ئامانجە نەتەوەییەکانی کردەوە ..
دواتر ئەجینداو روئیای حیزب و حکومەتی بۆ جەماوەری ئامادەبووی هەولێری پایتەختی ڕوون كردەوە، بە جۆرێک کە ئەم شارەو خەڵکەکەی بناغەی ستراتیژیەتی قووڵی پارتی پێکدەهێنێ . بۆیە بەگرینگیەوە باسی لەهەماهەنگی نێوان ئۆرگانەکانی حیزب و حکومەت لەپێناو خزمەتگوزاری و شکۆی هاوڵاتیان کرد…
د. پشتیوان سادق ئەوەی دووپاتکردەوە کەوا پارتی دیموکراتی کوردستان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکانی جەماوەر خەبات دەکات، کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بەدیبھێنێت، کابینەی نۆی حکومەتی کوردستانیش دیارترین نمونەی ئەو ئامانجە ستراتیژیەی پارتی بووە ..