شارۆچکە عەنکاوە: سێیەمین ڤیستیڤاڵی پێرا بۆ ترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ بەرێوەچوو
شارۆچکە عەنکاوە:
سێیەمین ڤیستیڤاڵی پێرا بۆ ترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ بەرێوەچوو
شەوی هەینی رێکەوتی 2-8-2024 بە ئامادەبوونی فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و هێمن قادر پارێزگاری هەولێر بە وەکالەت و رامی نورى عۆدیش قائیمقامی عەنکاوا و سەید هێمن بەرێوەبەری گشتی کشتوکاڵی هەولێرو پیاوانی ئاینی کرستیان، بە پاڵپشتی نووسینگەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،قایمقامیەتی قەزای عەنکاوا، سێیەمین فیستڤاڵی (پێرا) بۆ بەرهەمە کشتوکاڵی و خۆراکیەکان کە لە ڕەزی نموونەیی ترێ ساز دەکرێت بەرێوەچوو …
ڤیستیڤاڵی پێرا بۆترێ و بەروبوومی کشتوکاڵی و بەرهەمی ناوەخۆ لە شارۆچکەی عەنکاوە لە کێڵگەی جوتیاری نموونەیی سەلوان بەرێوەچوو…
مەبەستی سەرەکی لە سازدانی ئەم فیستڤاڵە پاڵپشتی کردنی بەروبوومی ناوخۆی و هاندانی جوتیارانە لە هەرێمی کوردستان، کە بایەخی بە بەرووبوومی خۆماڵی بدەن …
لە فێستیڤاڵەكەدا، بەشێوازی سەرنجڕاكێش جۆرەها ترێ لەلایەن جوتیارانەوە نمایش كرابوون…..
لە فێستیڤاڵەكەدا زۆربەی جۆرەكانی ترێ سنورەکە نمایشكران، کە ئامانج لە سازدانی ئەو فیستیڤاڵە كۆكردنەوەی جوتیاران و ناساندنی بەرهەمی ترێ بوو بە خەڵك، لەگەڵ ئەوەشدا هاندانی جوتیاران بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئەزموون و زانیارییەكانیان لەگەڵ یەكتر ئاڵوگۆڕبكەن و برەو بەو بوارە گرنگە بدەن.
شایەنی ئاماژە بۆکردنە گرنگی دان بە کەرتی کشتوکاڵی ئامانجێکی ستراتیژی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە …