وێستگەی ئازادی کەوتەوەکار..

وێستگەی ئازادی کەوتەوەکار..

وێستگەی ئازادی کەوتەوەکار..

دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی ئازادی بەشێک لە کێبڵەکان سووتان، ئەوەش بووە هۆی کوژانەوەی کارەبای چەند گەڕەکێکی شاری هەولێر، بەڵام خۆشبەختانە لەلایەن کارمەندانی بەرگری شارستانی توانرا لەماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێ و تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر/١ تادرەنگانی ئەوشەوە توانیان کێبڵەکان چاکبکەنەوە و وێستگەکە بخەنەوەکار و کارەبای نیشتیمانی بگەڕێنەوە بۆ هاووڵاتیان.