پارێزگاری هەولێر، کۆتا قۆناغی پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکی نازنازى بەسەرکردەوە
پارێزگاری هەولێر، کۆتا قۆناغی پڕۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنى چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکی نازنازى بەسەرکردەوە
رۆژی شەممە 2023.10.28، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتى بەڕێوەچوونى کارەکان، به یاوهری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد، سهرۆكی شارهوانی ههولێر، کۆتا قۆناغی پرۆژەی دروستکردن و قیڕتاوکردنی چەند شەقامێکی ناوخۆیی گەڕەکی نازنازى بەسەرکردەوە.
پارێزگاری هەولێر، لە بەسەرکردنەوەکەیدا لە نزیکەوە لەگەڵ ئهندازیاران و تیمی سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکان و پێداویستییەکانی کۆڵییەوە و دهستخۆشى له ئهندازیار و سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە كرد.
جێگەی باسە، پرۆژەی (دروستکردنى قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەرەکی نازناز ) لەسەر 15٪ ی داهاتی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشێوەى بەڵێندەرایەتى خراوەتە بواری جێبەجێکردن و پێکهاتووە لە ژمارەیەک کۆڵان بە بڕی 3600م2 قیرتاوکردن.