هەولێر … پێشانگای هونەری هێلان ( گۆشەکانی شار)دەکاتەوە
هەولێر …
پێشانگای هونەری هێلان ( گۆشەکانی شار)دەکاتەوە
ئەمشەو رێکەوتی 28-10-2023 بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان، پەیمانگای گۆتەی هونەری بە هەماهەنگی لەگەڵ فێرگەی فریمینگ پێشەنگای گۆشەکانی شاری بۆ هونەرنەندان جەمال حەمەدەمین و محەمەد خدر کردەوە …
ئامانج لە کردنەوەی ئەو پیشەنگایە کە تابلۆکانی بە رەنگی ئاوی بۆ گۆشەکانی شاری هەولێر کێشرابوون، نیشاندانی شوێنە دێرین و کۆنەکانی شاری هەولێرە کە مۆری دانیشتووانی رەسەنی ئەو شارە هێشتا پێوە ماوە .
هێلان پڕۆژەیەکی پەیمانگای گۆتە عێراقە بە هەماهەنگی سێڤ گەلەری و فێرگەی فرێمینگ بۆ وێنەی ڕۆژنامەوانی چالاکییەکانی ئەنجام دەدات .