لە هەولێر.. زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت

لە هەولێر..  زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت

لە هەولێر..
زیاتر لە 120 ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆ دەكرێت

بە بڕیاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەموو یەكەكانی نیشتەجێبوون لە كەرتی وەبەرھێنان تاپۆ دەكرێن و لە ھەولێریش زیاتر لە (120 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون لە (56) پڕۆژەی وەبەرھێنان کە مۆڵەتیان لە دەستەی گشتی وەبەرھێنان وەرگرتووە و پێكھاتووە لە (شوقە، ڤێلا، خانوو) و خەڵكیان تێدا نیشتەجێیە تاپۆ دەكرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەك لە لایەنە پێوەندارەكان پێكھاتووە بۆ خەمڵاندن و تاپۆكردن و بەناوكردنی ئەو یەكانە.

تاکو ئێستا لە سنووری پارێزگاى ھەولێر (6 ھەزار) یەكەی نیشتەجێبوون تاپۆکراون، (12 ھەزار) یەكەی دیکەش لە قۆناغی ئامادەكردندان بۆ بەناوكردن، پێشبینیش دەكرێت تا كۆتایی ئەمساڵ ژمارەی بەناوكردن دوو ھێندە زیاتر بەرز بێتەوە.