بەغدا.. کۆبوونەوەیەک لە بارەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر کە ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ کراوە بۆ چارەسەری ئاو و مەترسیەکانی لافاو ئەنجامدرا

بەغدا.. کۆبوونەوەیەک لە بارەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر کە ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ کراوە بۆ چارەسەری ئاو و مەترسیەکانی لافاو ئەنجامدرا

بەغدا..
کۆبوونەوەیەک لە بارەی پڕۆژەکانی پارێزگای هەولێر کە ئاڕاستەی حکومەتی فیدراڵ کراوە بۆ چارەسەری ئاو و مەترسیەکانی لافاو ئەنجامدرا

ئەمشەو یەکشەممە 2023.11.12، لە سەرۆکایەتی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا و کەریم سلێمان، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم، کۆبوونەوەیەک لە بارەی ئەو پڕۆژانەی لە لایەن پارێزگای هەولێرەوە بۆ چارەسەری کەم ئاوی و مەترسیەکانی لافاو و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵی کراوە ئەنجامدرا، کە سبەی دووشەممە 2023.11.13، یەکێک دەبێت لە تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەی نیشتیمانی ئاو لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و شاندی هەرێمی کورستان بەڕێوەدەچێت.