دروستکردنی شەقامێکی 30مەتریی لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان

دروستکردنی شەقامێکی 30مەتریی لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان

دروستکردنی شەقامێکی 30مەتریی لە گەڕەکی 5ـی حەسارۆکان

بەگوژمەی (440 ملیۆن دینار) لەسەر بودجەی پارێزگەی هەولێر، لە چوارچێوەی گەیاندنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان و دەستی ئاوەدانی، بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دەستکرا بە پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 30مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی 5ـی حەسارۆکان، بە تەواوبوونی ئەم شەقامە ئاسانكاری و خزمەتێکی زۆری دانیشتووانی ئەو گەڕەكە و دەوروبەری دەکات.

جێگەی باسە، لەئێستاشدا لە سنووری پارێزگای هەولێر بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان، جگە لەم پڕۆژەیە ژمارەیەكی زۆر پرۆژەی دیکەی خزمەتگوزاریی لە دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی شەقام و قیڕتاوكردن لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر لە قۆناغی جێبەجێكردندان.