لەهەولێر.. بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شار و دەوروبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو جێبەجێدەکرێت

لەهەولێر..  بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شار و دەوروبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو جێبەجێدەکرێت

لەهەولێر..
بە گوژمەى زیاتر لە (2 ملیار دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی بۆ پاراستنی شار و دەوروبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو جێبەجێدەکرێت

بە بڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لەپێناو پاراستنی شاری ھەولێر و دەوبەری لە کاریگەرییەکانی لافاو بە گوژمەی (2 ملیار و 100 ملیۆن دینار) سێ پڕۆژەی ستراتیژی خراونەتە بواری جێبەجێکردن، کە پێکهاتوون لە کۆنکرێتی ڕێڕەوی سروشتی لە گردجووتیار، کۆنکرێت کردنی ڕێڕەوی سروشتی کۆڕنیش نزیک شاری زیلان و دروست کردنی پردێکی ھەشت چاوە لە گوندی تەندورەی سەر بە ناحیەی شەمامک.

لەئێستادا ھەرسێ پڕۆژەکە لە ژێر جێبەجێکردندان و مەبەست لە ئەنجامدانیان پاراستنی شاری ھەولێر و دەوبەریەتی لە زیانەکانی لافاو، دوای تەواوبوونیان کاریگەرییان دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی زیانەکانی لافاو.

ئەو سێ پڕۆژەیە ڕێڕەوی ئاوی باران چارەسەر دەکەن، ساڵانە بەھۆی بارانی زۆرەوە ئاوێکی زۆر لەو ڕێڕەوانە دەردەچێت، پێویست بوو حکوومەت بۆ پاراستنی ئەو ناوچانە چارەسەری ئاوی سروشتی بکات و ئەو ناوچانە پارێزراوبن.