هەولێر … مەراسیمی کردنەوەی فەرمی سەنتەری خزمەتگوزاری TLS بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا بۆ فەرەنسا ئەنجام درا

هەولێر …  مەراسیمی کردنەوەی فەرمی سەنتەری خزمەتگوزاری TLS بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا بۆ فەرەنسا ئەنجام درا

هەولێر …

مەراسیمی کردنەوەی فەرمی سەنتەری خزمەتگوزاری TLS بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا بۆ فەرەنسا ئەنجام درا

ئەمرۆ سێ شەممە رێکەوتی 9-1-2024 بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کونسلی گشتی فەرەنسا لە هەولێر مەراسیمی کردنەوەی فەرمی سەنتەری نوێ خزمەتگوزاری TLS بۆ پێشکەشکردنی داواکاری ڤیزا بۆ فەرەنسا ئەنجام درا …
لەو مەراسیمەدا هەریەکە لە کونسلی گشتی فەرەنسی لە هەولێر بەرپرسی پەیوەندییەکان دەرەوەی حکومەتی هەرێم وتەیان پێشکەشکردو ستراتیژیەتی ئەو هەنگاوەیان روونکردەوە.
هاوکات پارێزگای هەولێر لە وتەیەکدا وێرای پیرۆزبایی کردن لەو هەنگاوە، باسی لەو گۆرانکاریە ئیجابیانە کرد کە کونسلگەری فەرەنسا بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای تێلێس لە بواری ڤیزای فەرەنسی ئەنجامی دەدەن و ئالیەت و رێ و شوێن و ئاسانکاریەکانی خستە روو …
ئەوەشی دووپاتکردەوە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە درێژایی مێژوو لە پەیوەندی توندو تۆڵ دابووە لەگەڵ وڵاتی فەرەنسا و لەسەر ئەو نەهجەش بەردەوام دەبێت ..
ئامانج لەو پرۆسە و کۆڕانکاریە راکێشانی زۆرترین گەشتیارە بۆ فەرەنسا، هاوکات نەهێشتنی رۆتینەکانی پێشکەشکردنی ڤیزا کە لەمەو پاش بە خۆرایی دەبێت، سەرەرای هەموو ئەوانەش جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە تێلێس وەک ناوەندێکی فەرمی دان پێنراوەو هاوڵاتیان دەتوانن بە بێ پەنابردنە بەر نوسینگەی دیکە کە زۆرجار کاری سەختەکاتی دەکەن داواکاری خۆیان پێشکەش ئەوان بکەن ..