پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

پارێزگارى هەولێر، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.1.10، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەمەبەستى پیرۆزبایی سەرکەوتنى کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتان و هەڵبژاردنى سکرتێر و ئەندامانی سکرتارییەت، سەردانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانى کرد.

لە سەردانەکەیدا، کە هەریەک لە هێمن قادر، جێگرى پارێزگار و نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند و ڕێکان زەکى، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان و ناز جەلال، بەڕێوەبەرى قەیرانەکانى پارێزگا یاوەرى بوون، پارێزگارى هەولێر، پیرۆزبایی لە زیبا تەھا شاھین، وەک سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانى دیکەى مەکتەبی سکرتاریەت کرد و تەواوى پاڵپشتى و پشتیوانى خۆى بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دووپاتکردەوە، هەروەها ئومێدى خواست لە ئەرک و کارەکانیان بۆ بەرگریکردن لە مافی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى سەرکەوتووبن و هەمیشە پێشەنگ و پێشڕەوى بزووتنەوەى ئافرەتانى کوردستانبن.