کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە میکانیزمی پێشخستن و ئالیەتی پەرەپێدانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو
کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە میکانیزمی پێشخستن و ئالیەتی پەرەپێدانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو
ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 15-1-2023 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی تایبەت بە لێژنەی پەرەپێدانی هاتوچۆ لە پارێزگای هەولێر کرد …
کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی مەسعود کارەش جێگری پارێزگاری هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەند و عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆکی شارەوانی هەولێرو عەمید ئارام بەرێوەبەری هاتووچۆی هەولێر و بەرێوەبەری کاروباری ناوەخۆی پارێزگاو بەرێوەبەری ئەندازەی پارکەکان و بەرێوەبەری چاککردنی رێگاو بانی هەولێرو بەرێوەبەری شارەوانییەکان و بەرێوەبەری ژینگە پارێزی و بەرێوەبەرو ئەفسەران لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی هاتوچۆ بەڕێوە چوو…
پارێزگاری هەولێر ئەجینداو و بیرۆکەی کۆبوونەوەکەی خستە روو، ئەوەی دووپاتکردەوە کە دیاری کردنی رێرەوی تایبەت بە لیخورینی پایسکیل لە شەقامە گشتییەکاندا بە پێوەری ستاندەردی شارەستانی، سیمای پایتەخت جوانتر دەکات، بۆ ئەم مەبەستە پارێزگاری هەولێر داوای کرد هەماهەنگی تەواو لە نێوان بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆو سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە پرسە پەیوەندارەکان بکرێ تاوەکو بەجێگەیاندنی پلانەکان دروستر بێت و ستراتیژیەت لە نەوعیەت و میکانیزمی کارەکان پەیڕەو بکرێ و پرۆژە هاوبەش و پەیوەندارەکان رێکتر رایی بکرێ، هاوکات جەخت لەسەر ئاڵوگۆڕکردنی سیستەمی نوێ هاتو و چۆ و رێکارەکانی رێکخستەوەی شەقامە گشتییەکانی شارو دەورووبەری و مەسەلەی ئاودانی دارەکان لە (دوورگە ناوەندیەکانی شەقامە سەرەکییەکان) و رێکپۆشکردنی بازار و تایبەتمەندتر کردنی شوێنی رایی کردنی کاروباری پیشەوەرانی شار کرایەوە …
لە کۆبوونەوەکە دووپاتکرایەوە کە نابێ هیچ جۆرە پرسێك بکرێتە پاساوی تەجاوزکردن و شێواندنی رووی شارەستانی سیمای شار ..
بۆ ئەوەش داوا کرا دیراسەتێك لەسەر ئاستی شەقامەکان ئەنجام بدرێ ، تاوەکو وەك نمونەیی سەرەکی مامەلەی لەگەڵدا بکرێ و دواتر هەنگاوی دیکەی کردارەکی بە دوا بێت …
لە کۆبوونەوەکەدا بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ و ئەندازەیی هاتوچۆ ژمارەیەک خاڵیان وەک پلان و پێشنیازی پرۆژەی کار خستە روو، لەلایەن ئامادەبووانەوە خاڵە ئەرێنی و نەرێنییەکانی گەنگەشەیان لەسەر کراو بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا .