هەولێر... لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

هەولێر...   لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

هەولێر...
لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، کۆبونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچوو.

لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی بارێزگای هەولێر، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەربەست لەزگین ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستی پارێزگای هەولێر، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، ئاری نانەکەلی و چیا هەرکی یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن، هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و هەر شەش بەرپرسی لقەکانی( ٢ ، ١٠ ، ١٦ ، ٢٣ ، ٢٤ ، ٢٦ )، کۆبونەوەیەکی فراوان لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و گەیاندنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان و هەماهەنگی نێوان حزب و حکومەت بەڕێوەچوو …
لەم کۆبونەوەیەدا، ژمارەیەک لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی بەشداربوون.
لە سەرەتایی کۆبونەوەکەدا، سەربەست لەزگین ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکی لە ڕێکخستن و ئەنجامدانی ئەم کۆبونەوە فراوانە، بۆ ئەوەیە بتوانین باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی هاووڵاتیانی هەولێر بکرێ و خەمخۆرانە و دڵسۆزانە، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێ و مشووری داخوازییەکانیان بخورێ و کارئاسانی لە کاروباری ڕۆژانەیان پێشکەش بکرێ ..

دواتر بەرپرسی هەر شەش لقی سنوری مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر، بە ئامانجی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیانی سنورەکەیان، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان خستەڕوو.
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆ و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە وردی وەڵامی لقەکانیان داییەوە و جەختیان لە ستراتیژیەتی خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتیان کردەوە …