هەولێر … بە چاڵاکی بیرەوەری رۆژی ئەفەندی کرایەوە …

هەولێر … بە چاڵاکی بیرەوەری رۆژی ئەفەندی کرایەوە …

هەولێر …
بە چاڵاکی بیرەوەری رۆژی ئەفەندی کرایەوە …

ئەمرۆ شەممە3-2-2024 ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر بە یاوەری نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندو مامۆستا لوقمان بەرێوەبەری گشتی پەروەردەیی هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی شار ئامادەیی رۆژی ئەفەندی بوون، کە رۆژێکەو بە مەرسومی فەرمی لە ساڵی 1936 ەوە تەرخان کراوە بۆ ئەم یادە،کە تایبەتە بە زیندوکردنەوەی ئەتەکێت و ویقاری مامۆستایانی دێرین لە سەدەی رابردوو .
لە کردنەوەی شریتی یادی ئەفەندی، سەرەتا پیشەنگایەکی وێنەی کەسایەتییەکانی ئەفەندی هەولێر نمایشکرا، کە هەر وێنەیەکیان چیرۆکی مێژوویەکی لە خۆی کۆکردبووەوە…
لە وتەیەکیشدا پارێزگاری هەولێر خۆشحاڵی دەربڕی و تاکیدی کردەوە کە ئەم یاد کردەنەوانە دەرخەری ئەوەن کە شاری هەولێر هەمیشە شارێکی زیندوو بووە، وەک چۆن لە رابردووی دوور خودان مێژووی دەوڵەمەندی عیلم و مەعریفەت و رەسەنایەتی بووە، ئێستاو داهاتووش هەر درێژکراوەی ئەم کاروانە دەبێت ..
هەولێر شانازی بە خەڵکە رەسەنەکەی خۆی دەکات و شانازی بە خوێندەوارو مامۆستاو زانایانی خۆی دەکات، کە هەریەکەیان ئەفەندی سەردەمی خۆیان بوونە..
ئەم چالاکییە بە هاوبەشی لە نێوان مۆزەخانەو ئەرشیفی پەروەدەیی هەولێرو رێکخراوی کوردستان فۆتۆو ئایس کرێم کەلەرس رێکخرابوو …