کەل و پەل و پێداویستى ژینگە پارێزی بەسەر (22) ناوەندى خوێندن دابەشکرا

کەل و پەل و پێداویستى ژینگە پارێزی بەسەر (22) ناوەندى خوێندن دابەشکرا

کەل و پەل و پێداویستى ژینگە پارێزی بەسەر (22) ناوەندى خوێندن دابەشکرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2024.2.8، بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێم، لە پێناو دەسبەرکردنى ژینگە و سروشتێکی لە بار و بڵاوکردنەوە هۆشیارى ژینگەپارێزی و ڕۆشنبیری پاکو خاوێنی بۆ قوتابیان و قوتابخانەکان، لایەنە ژینگەپارێزیەکانى هەولێر لە ڕێورەسمێکدا لە پارکى منارە، کەل و پەل و پێداویستى ژینگە پارێزیان بەسەر (22) ناوەندى خوێندن دابەشکرد.

لەڕێورەسمەکەدا، کە ژمارەیەک لە بەرپرسانى پەروەردەیى و ژینگە پارێزان و مامۆستایان ئامادەی بوون، وێڕاى دەستخۆشى لە لایەنە ژینگەیەکانى هەولێر بۆ ئەنجامدانى ئەو هەڵمەتە، جەخت لە گرنگی و بایەخدانى زیاترى ژینگە پارێزى لە قوتابخانەکان وەکو تەواوکەری بنچینەیی پرۆسەی فێرکردن و خوێندن و پاڵنەر و ھەنگاوێکی سەرکەوتووە بۆ داھێنان و بیرکردنەوەی سەرکەوتووى قوتابیان کرایەوە و هیوایان خواست ئەم هەنگاوە ببێتە مایەى هۆشیاری زیاترى پەروەردەی و پارێزگاریکردن لە ژینگەی و تەندروستی قوتابیان و قوتابخانەکان.

داواش لەمامۆستایانى قوتابخانەکان کرا، قوتابیان ڕابهێنن لەسەر ئەوەى ژینگەى قوتابخانەکانیان پاک ڕابگرن و پاشماوە و کەل و پەلەکان فڕێنەدرێنە ناو پۆل و دەرەوەی پۆل و گۆڕەپانەکان، بەڵکو فرێ بدرێتە ناو ئەو زەبالە و شوێنە تایبەتانەى بە زبڵ و خاشاک کە بۆیان دابینکراوە.