پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (54)مین ساڵەی دامەزراندی یهكێتی نوسهرانی كورد
پەیامی پیرۆزبایی پارێزگاری هەولێر، بەبۆنەی (54)مین ساڵەی دامەزراندی یهكێتی نوسهرانی كورد
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەبۆنەی (54)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد، پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانی مەڵبەندی گشتیی و ئەندامانی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد دەکەین.
یەکێتی نووسەرانی کورد، سەرباری خزمەتکردنی فەرهەنگ و زمان و ئەدەبی کوردی، لە نێو بزافی ڕزگاری خوازی گەلەکەمان ڕۆڵی گرنگ و بەرچاووی هەبووە و خاوەنی هەڵوێستی نەتەوەیی و نیشتمانی بووە و لە قۆناغە سەخت و جیاوازەکانیشدا بەردەوام بووە لەگەشەپێدان و بەرەوپێشبردنی بیری نەتەوەیی و خزمەتێکی ئێجگار زۆری بە ووشە و ئەدەب و فەرهەنگی کوردی کردووە.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی نووسەرانی کورد پیرۆزبێت و سڵاو و درود بۆ ڕوحی ئەو نووسەرە بە هەڵوێستە و نیشتیمانپەروەرانەی کە لە ڕیزی پێشەوەی داکۆکیکردن بوون لە ناسنامە و بەها پیرۆزەکانی کوردستان و گیانی خۆیان کردە قوربانی مافەڕەواکانی میللەتەکەمان و خاک و نیشتیمان.
ئومێد خۆشناو
پارێزگاری هەولێر
2024.2.10