هەولێر … مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینەی کچی بەڕێوەچوو

هەولێر … مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینەی کچی بەڕێوەچوو

هەولێر …
مەراسیمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینەی کچی بەڕێوەچوو

ئەمرۆ شەممە 24-2-2024 بە ئامادەبوونی نوێنەری رێزدار سەرۆك بارزانی، نوێنەری بەرێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نوێنەری بەرێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێ و رەسمی چلەی ماتەمینی شەهید پێشڕەو دزەیی و ژینەی کچی بە بەشداریی کەسوکارو بەرپرسانی حکومی و حزبی هەرێمی کوردستان بەرێوەچوو …
لە میانی رێوڕەسمەکەدا لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا پێشانگەیەکی وێنەیی کراویەوە وێنەی شەهید پێشڕەو دزەیی، ژینای کچی، شوێنی بۆردوومانەکە و چەند هێما و سیمبولی دیکەی تێیدا نمایشکرا…
شەوی دووشەممە 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران، بە پاساوی بوونی بنکەیەکی ئیسرائیلی لە هەولێر بە چەند مووشەکێکی بالیستی ماڵی پێشڕەو دزەیی، کە گەورە بازرگانێکی هەرێمی کوردستان بوو؛ کردە ئامانج.
بەهۆی هێرشە مووشەکییە بالیستییەکەی سوپای پاسدارانی ئێران؛ پێشڕەو دزەیی، ژینەی کچی، بازرگانێکی عێراقی و کارگوزارێکی ماڵەکەی شەهید بوون و شەش هاووڵاتی دیکەش برینداربوون.

رۆژی یەکشەممە، 21-01-2024، لیژنەیەکی تایبەتی پەرلەمانی عێراق کە لە ژمارەیەک ئەندامی هەردوو لیژنەی ئاسایش و بەرگریی و پەیوەندییەکانی دەرەوە پێکهاتبوون، بۆ لێکۆلینەوە لە رووداوەکە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
هێرشەکەی ئێران بۆ سەر هەولێر لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی کاردانەوەیەکی زۆری نەرێنی لێکەوتەوە.