لە هەولێر... یەکەم دیداری ساڵانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری بەڕێوەچوو
لە هەولێر...
یەکەم دیداری ساڵانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ سێشەممە 2024.2.27، بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانى، وەزیرى کشتوکاڵ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و قائیمقامى ناوەند و ژمارەیەکی تر لەبەرپرسانى حزبى و حکومى و مامۆستایانی زانکۆ و پزیشکان و پسپۆڕان، سەندیکای پزیشکانی ڤێتێرنەری کوردستان، لە هەولێر، یەکەمین دیداری ساڵانەی پزیشکانی ڤێتێرنەری لە ژێر ناونیشانی (پیشەی ڤێتێرنەری و گرفت و چارەسەر) ئەنجامدا.
لە دیدارەکەدا، تیشک خرایەسەر پێویستى هەماهەنگى لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ سەندیکا و پزیشکانی ڤێتێرنەری و ڕەخساندنى هەلی زیاتر بۆ پزیشکان تاوەکو بتوانن رۆڵی خۆیان لە بەرەوپێشبردنی پیشەی پزیشکیی ڤێتێرنەریدا بگێڕن و جێپەنجەیان دیاربێت.